لەسەر دۆسیەی كۆشتی كەسێك و برینداركردنی دوو كەسی دیكە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: لەسەر دۆسیەی كۆشتی كەسێك و برینداركردنی دوو كەسی دیكە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا .
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت: دوای ئهوهی كاتژمێر 1:30 ى بهرهبهیانی ئهمرۆ پۆلیسی سهید سادق لهبوونی رووداوێكی تەقەكردن لەگوندی دەرەتەك ی سەربەناحیەی بەرزنجە لە سنوری قەزای سەید سادق ئاگاداركرانهوه ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوینی ڕوداوەكەو زانرا دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلێك كراوە كە سێ سەرنشینی تێدا بووەو بە هۆیەوە یەكێك لەسەرنشینەكان بە ناوی ( أ ، ت ، م )لەدایكبوی 2001 گیانی لەدەستداوەو دوو سەرنشینەكەی تر بریندار بوون .
راشیدهگهیهنن: پۆلیسی سەید سادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارێك بەناوی (س ، م ، م )لەدایكبوی 1986 دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بەتۆمەتبار بووە .
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهدا هاتووه: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەدا بەردەوامە و هەركەسێك لەم دۆسیەیە تێوەگلابێت دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسادەكرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.