Erbil 6°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 02:57

هه‌وڵه‌کانی ئاماده‌ کردنی ده‌ستووری نوێ تورکیا به‌رده‌وامن

کوردستان TV
100%

مه‌هه‌په‌ ره‌شنووسێكی 100 خاڵی ئاماده‌ كردووه‌ و ئاكه‌په‌یش ته‌نیا له‌ دژی یه‌ك خاڵه‌.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ( مه‌هه‌په‌) ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند كه‌ پارته‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ ئاماده‌ كردنی ده‌ستووری نوێ توركیا، ره‌شنووسێكی 100 خاڵی ئاماده‌ كردووه‌ و تێیادا جه‌خت له‌سه‌ر نه‌گۆڕبوونی 4خاڵی یه‌كه‌می ده‌ستووری توركیا كردووه‌ته‌وه‌ و خاڵێكی نێو تێدا زیاد كراوه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆك و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵببژێردرێن، ئاكه‌په‌یش راگه‌ینراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئاكه‌په‌ له‌ راگه‌ینراوه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستخۆشی له‌ مه‌هه‌په‌ كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ی زۆر گرنگ و جدییه‌ به‌ڵام ئاكه‌په‌ له‌ دژی ئه‌و ماده‌یه‌ كه‌ باس له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كات.

هه‌ر دوینێ جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاكه‌په‌ ناجی بۆستانجیش باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ره‌شنووسی ئاكه‌په‌یش بۆ ده‌ستووری نوێ توركیا ئاماده‌یه‌ و دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ رای گشتی ئاشكرای ده‌كات. ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ كه‌ حاڵیحازر هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتن، له‌ ره‌شنووسه‌كه‌ی ده‌ستووره‌ نوێیه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا كردووه‌ته‌وه‌، كه‌چی ئۆپۆزسیۆنی توركیایشه‌ له‌ دژی ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌. هه‌ر له‌وچوار چێوه‌یه‌دا هه‌ر دوو پارتی جه‌هه‌په‌ و ئیی پارتی له‌ باره‌ی ره‌شنووسه‌كه‌وه‌ راگه‌ینراویان بڵاو كرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ دژی ره‌شنووسێكن كه‌ پشتیوانی به‌هێزتر كردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بكات چونكه‌ باشترین شێوه‌ی حكومڕانی بۆ توركیا سیسته‌می په‌رله‌مانتاری به‌هێزه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ كه‌مال قڵێجدارئۆغڵویش باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ به‌نیازن له‌ده‌ستووری نوێ توركیادا دادگای ده‌ستووری هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و وڵات به‌بێ دادگای ده‌ستووری بێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.