نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: د. پشیتوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی رۆژی 4 - 5 - 2021، سەردانی شاری بەغدای کرد و لەباڵاخانەی وەقفی سوونی عێراقی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش له نێوان وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و دیوانی وەقفی سوونی و دیوانی وەقفی شیعی و دیوانی وەقفی مەسیحی دەستەی حەج و عومرە بەرێوەچوو.
راشیدهگهێنێت: لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکەوەژیانی ئایینی لەھەرێمی کوردستان و عێراق کرا، ھەروەھا روناکی خرایە سەر بیری لێ بوردەیی و گیانی پێکەوەیی دژایەتی کردنی بیری توندرەوی توندوتیژی و جەخت لەھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەموو لایەک کرایەوە و ھەمووان ئاماژەیاندا بەرۆڵی میانرەوی کوردستان و ئارامی و وتاری ئایینی و پێکەوەیی لە ھەرێمی کوردستان کرد .
نه‌به‌ز ئیسماعیل راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەبارەی گەشتی سەرکەوتووی پاپای ڤاتیکان بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق ، لەئایندەشدا ھاتنی شێخی ئەزھەر بۆ عێراق وھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا پێکەوەژیانی ئایینی ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو لەم بارەیەوە رۆڵی ھەرێمی کوردستان بەگرنگ وەسف کرا ھەر لەکۆونەوە ھاوبەشەکەدا تەئیکید لەبرەودان بە گیانی خۆشەویستی و کارکردنی ھەمەلایەنە لەم بوارەدا کرایەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.