Erbil 6°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 02:45

له‌ چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا که‌سوکاری تیرۆریستانی داعش له‌ که‌مپی هۆل ده‌گوازرێنه‌وه‌ مووسڵ

وا دیاره‌ مه‌به‌ستێك له‌ پشت گواستنه‌وه‌یاندا ھه‌یه‌
کوردستان TV
100%

شێروان دووبه‌ردانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ھۆشداری دا له‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل له‌ سووریا بۆ كه‌مپێك له‌ باشووری مووسڵ.

شێروان دووبه‌ردانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "سه‌رباری ھه‌وڵه‌كان بۆ رێگرتن له‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل بۆ كه‌مپێك له‌ باشووری مووسڵ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێری داھاتوودا، كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل ده‌گوازرێنه‌وه‌ كه‌مپێك له‌ باشووری مووسڵ".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ھه‌موو ھه‌ولێكی داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل و رایگه‌یاندووه‌ "وا دیاره‌ مه‌به‌ستێك له‌ پشت گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری تیرۆریستانی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل بۆ كه‌مپێك له‌ باشووری مووسڵ، ھه‌یه‌".

پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شێروان دووبه‌ردانی ئاشكرای كردبوو كه‌ خواستێك ھه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی، 100 خێزانی چه‌كدارانی سه‌ربه‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ كه‌مپی ھۆل بگوزارێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی جدعه‌ باشووری شاری مووسڵ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.