كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌پیرمام گه‌یشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی مه‌كته‌ب پێشوازی لێ كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێده‌كرێت .
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه و لهكۆبوونهوهكانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رڵه‌مانی عێراق تاوتوێ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.