Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:23

داعش هێرشی کردە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن

کوردستان TV
100%

بەهۆی هێرشی چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە سنووری قەزای دوبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، یەک پۆلیسی نەوت و گاز کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور راگەیاند، کاتژمێر دووی دوای نیوە شەوی رابردوو، چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیانکردۆتە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە قەزای دوبز.

سەرچاوەکە باسی لەوەیشکرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کارمەندێکی پۆلیسی نەوت و گاز کوژراوە و یەکێکی تریش برینداربووە.

ماوەی هەفتەیەکە چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جموجۆڵەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک زیادی کردووە و لە میانی هەفتەیەکدا، پێنج هێرشی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە ئەنجامدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.