Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 04:59

بلینکه‌ن: دۆخی رۆژنامه‌نووسی و رۆژنامه‌نووسان له‌ تورکیا خراپه‌

ده‌ڵێت له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا گۆشاری زیاتر خاوه‌ته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌گه‌ری بۆ ساڵی 2020 بڵاو كرده‌وه‌ و تێیادا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ هه‌ر سێ وڵاتی چین، توركیا و میسر رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌گه‌ری له‌ دۆخێكی زۆر خراپدان و هیچ جۆره‌ ئازادییه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری نه‌ماوه‌، و ئه‌و سێ وڵاته‌ سێ وڵاتی یه‌كه‌می جیهانن كه‌ تێیادا زۆرترین رۆژنامه‌نووس له‌ دۆخێكی خراپدا به‌ند كراون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئانتۆنی بلینكه‌نیش لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه‌دا.

ئانتۆنی بلینكه‌ن رایگه‌یاند كه‌ به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، له‌ توركیا شتێك به‌ ناوی میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نه‌ماوه‌، ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ی میدیای سه‌ربه‌خۆ بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و سیسته‌مێكی دیموكراتیكن به‌ڵام له‌ توركیا شتێكی وا له‌ ئارادا نه‌ماوه‌ و دۆخی رۆژنامه‌نووسان و میدیای ئازاد له‌ توركیا زۆر خراپه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌مانی رۆژنامه‌نووس و میدیای ئازاده‌وه‌ خه‌ڵك ناتوانێت بڕیاری راست له‌ راستای به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌منیه‌تی خۆیدا ده‌ربكات. بلینكه‌ن هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ توركیایش وه‌كو به‌شێكی زۆری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان سه‌رده‌می كۆرۆنای بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌كار هێناوه‌. ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.