هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو لاوی کوردیان لە شاری ئورمیە، بە تۆمه‌تی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێیان کردوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: دوێنێ 28ی نیسانی 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو لاوی ته‌مه‌ن 16 ساڵەیان بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی و نیما حەسن پوور" دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له رووداوه‌كه به‌هه‌نگاوی راگەیاندووه، ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون.
جێی ئاماژه‌یه ئەو 2 لاوه پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
ئێران 2 لاوی کوردى به تۆمه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ده‌ستگیر کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.