وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی هه‌یه و له ئێستادا له‌پێناو له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی ئێران و سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو كار ده‌كات .
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: نه‌بونی سه‌قامگیری له ناوخۆی وڵات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه دروستده‌كات، به‌ڵام ئێمه قۆناغی پچڕانی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا تێپه‌ڕاندووه و چوینه‌ته قۆناغی هاوكاری.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له حكومه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما دامه‌زراوه كه یه‌كه‌میان بریتیه له، ده‌ستپێشخه‌ری و رۆڵ بینینی كارای عێراق له ناوچه‌كه. دووه‌م، دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ناوچه‌كه و سێیه‌میشیان كار كردنه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دوور خسته‌وه‌ی هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانێك له كاروباری ناوخۆی وڵات‌دا.
ئه‌م لێدوانه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی دووشه‌مه به سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقی كۆ بووه‌وه .
به‌ر له‌وه و له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی سعوودیه‌ی كرد له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات به بڕی سێ ملیار دۆلار سندوقێكی هاوركارییان كرده‌وه.
له ئێستاشدا عێراق له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا هه‌وڵ ده‌دات له به‌غدا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی باڵای سعودیه و ئێران بكات بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته و چاره‌سه‌ركردنی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.