Erbil 15°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 09:38

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای (کەلار-سلێمانی) روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای (کەلار-سلێمانی)  روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: لەماوەی تەنها ساڵ و نیوێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، بڕی (55)ملیار و (419)ملیۆن و (842) هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجکراوە.

پڕۆژەی رێگای (کەلار-سلێمانی) کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، لە رۆژی 19/12/2017 و لەسەردەمی کابینەی پێشوی حکومەت دەستکراوە بەکارکردن تیایدا.

هەر چەندە لەکابینەی پێشودا تەنها یەک پێشینەی بۆ تەرخانکرا کە بڕەکەی تەنها شەش ملیار و (934)ملیۆن و (260)هەزار دینار بو، بەڵام لەماوەی تەنها ساڵ و نیوێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، بەهۆی بەهەند وەرگرتن و گرنگیپێدانی پڕۆژەکە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بڕی (55)ملیار و (419)ملیۆن و (842) هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجکراوەو رێژەی ئەنجامدراویش گەیشتوەتە (53٪).

سەرباری تەواونەکردنی پڕۆژەکە لەکابینەی پێشودا، بەڵام دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردەوام جەخت لەسەر زوو تەواوکردنی پڕۆژەی رێگای (کەلار- سلێمانی) دەکاتەوە، لەو سۆنگەیەوە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا پێنج جار بەشێوەیەکی مەیدانی ئەم پرۆژەیەو پرۆژەکانی وەزارەتی لە سنورەکە بەسەر کردوەتەوە، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکانی کۆڵیوەتەوەو بەدواداچونی بۆ کردوە، لەپێناو خزمەتکردن بەهاووڵاتیان و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆیان، ئەمە جگەلەوەی بەنوسراوی فەرمی داوای زیاتر لە (70)ملیار دیناری دیکەی کردوە بۆ بەڵێندەر و تەواوکردنی پڕۆژەکە، هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوە دڵنیایی داوەتە بەڵێندەر کە بەمنزیکانە تەرخانکراوی ساڵانە بۆ پڕۆژەکە دەستنیشان دەکرێت.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.