Erbil 15°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 09:31

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژن بڕیاردرا

کوردستان TV
#7
100%

لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند: بڕیاریانداوە لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بێت.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا كۆبووه‌وه‌، له‌ دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: سێ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

جووتیار عادل گوتیشی: پرۆسەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهەمان میکانیزم تا دوای جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت.

جوتیار عادل هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك له‌ هیندستان بێته‌وه‌ 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێت و هاتوچۆ بۆ ئه‌و وڵاته‌ راگیراوه‌.

گوتیشی: حكومه‌ت چاوه‌ڕێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چ بڕیارێك بۆ پرۆسه‌ی خوێندن بدات، ده‌بێت رێز له‌ راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بگرین، تا هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌كه‌ین ناتوانین بڕیار بده‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیاری ده‌كات و ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بێت.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا گوتەبێژى حکومەتى هەرێم گوتی: هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم حکومەتى هەرێمى کوردستاندا کراوە، لەپێناوى ئەوەى ئەمساڵى خوێندن نەفەوتێت، دەستکراوە دەبین بۆ گرتنەبەرى هەموو رێکارە پێویستەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری هەیە لەدوای جەژن بڕیار لەسەر كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن بە پەیڕەوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.