Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:41

پەرلەمانی کوردستان یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد

کوردستان TV
100%

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

لەمبارەیەوە سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و کەلەپوور لە پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەردی رایگەیاند ''دوای ئامادەکردنی پێشنیازە یاساییەکانی ئاو و دواتریش شوێنەوار، ئەمڕۆ لە دوای گفتوگۆیەکی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 پەرلەمانتار یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار پەسەندکرا''.

لوقمان وەردی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: ''ئەو یاسایە گرنگی دەدات بە چۆنییەتی دەستنیشانکردنی شوێنەوارەکان و کوردستانیش خاوەنی شوێنەواری زۆرە، ئەم یاسایە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان واڵا دەکات بۆ پشکنین و کارکردن. بۆیە گرنگ بوو ئەم یاسایە بوونی ھەبێت، بۆیە لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 پەرلەمانتار پەسەند کرا''.

سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و کەلەپوور لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەماوەی داھاتوودا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەیاسای خانووە زێدەڕۆییەکان و دواتریش یاسای خزمەتی شارەوانی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.