له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و كردنه‌وه یان به‌رده‌وامیدان به داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیر و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به پرسه‌كه كۆده‌بێته‌وه و له چوارچێوه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیار ده‌درێت.
بڕیاره دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ ،رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و به به‌شداریی ھه‌ریه‌ك له وه‌زیری ته‌ندروستی، سامان به‌رزنجی و وه‌زیری په‌روه‌رده، ئالان حه‌مه‌سه‌عید و وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئارام محه‌مه‌د قادر و پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و كردنه‌وه یان به‌رده‌وامیدان به داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.