وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه راسته‌وخۆكان له عێراقه‌وه بۆ وڵاتی ھیندستان راده‌گیرین.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "كۆمپانیای گشتی ھێڵی ئاسمانیی عێراق له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/4/27 سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه راسته‌وخۆكانی بۆ وڵاتی ھیندستان تاوه‌كو كاتێكی نادیار راگرت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه بڕیاری ھه‌ڵوه‌شانه‌وه و راگرتنی گه‌شته‌كان بۆ وڵاتی ھیندستان له‌سه‌ر بنه‌مای رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی بووه كه به‌ھۆی مه‌ترسیی دۆخی كۆرۆنا له‌و وڵاته و رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ عێراق ده‌ركراوه.
جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه كه ھێڵی ئاسمانیی عێراقی پابه‌نده به سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی له لایه‌نی باڵاوه ده‌رده‌چێت و له‌كاتی ده‌ركردنی ھه‌ر بڕیارێكی نوێ ئه‌وه له‌پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و ھێڵی ئاسمانی عێراقی ھه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.