له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ كونسوڵی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌ركی یه‌كه‌می پاراستنی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسیه بۆ هه‌رێم و ناوچه‌كه و جیهان.
ئه‌مڕۆ ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سێ كۆبونه‌وه‌ی جیادا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (ئۆلیڤیێ دیكۆتینی) كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا و (مێڵ سمارت) جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا و (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهیری) كونسوڵی گشتیی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌هه‌رێمی كوردستان، كۆبۆوه.
له‌میانی دیداره‌كاندا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی هه‌ر سێ كونسوڵخانه رایگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌گرنگی و بایه‌خی زۆره‌وە له په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتانی دۆست ده‌ڕوانێت، خوازیاری به‌ره‌و پێشبردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندیەکانن له‌گه‌ڵ وڵاتان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كاندا، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر، رایگه‌یاند: به‌ته‌كنیك و شێوازی نوێوه، تیرۆریستانی داعش كه‌وتونه‌ته جم‌وجۆل و بونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌و جیهان، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه، هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی له روبه‌ڕوبوونه‌وی تیرۆریستان و بنبڕكردن و ریشه‌كێشكردنیان به هاوكاری هاوپه‌یمانان، به‌گرنگ و پر بایه‌خ وه‌سفكرد.
جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وڵاته‌كه‌ی به گرنگیه‌وه له رێككه‌وتنی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڕوانێت و خوازیارن هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش، له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نه‌هێڵن.
كونسوڵی فه‌ره‌نسا، پابه‌ندی و ویستی وڵاته‌كه‌ی له په‌ره‌دانی زیاتری په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌ییه‌كه‌ی نێوان كورد و گه‌لی فه‌ره‌نسای دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: وێڕای په‌یوه‌ندیه كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی وسیاسیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد، ده‌مانه‌وێت وه‌ك هاوكارێكی گرنگ و كاریگه‌ری پێشخستن و رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه بمێنینه‌وه.
له‌دواین دیداردا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی گشتیی ئیمارات له‌هه‌ولێر، په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئیماراتی عه‌ره‌بیان خسته به‌رباس، هه‌ردولا به‌گرنگیه‌وه له پته‌وكردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یان روانی. كونسوڵی گشتی ئیمارات جه‌ختیكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌خوازێت، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.