لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ئەمڕۆ سێشەممە 26 ى 4 ى 2021، لە رێورەسمێکدا دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسی سێمێڵ-ی لە قەزای سێمێڵی سەر بە پارێزگای دھۆک دانا.
وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه رایدهگهێنێت: لە رێورەسمەکەدا کە پارێزگاری دھۆک و بەرپرسانی دیكهی حکومی ئامادەی بون، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە وتەیەکدا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ بە خۆشحاڵیەوە لە پارێزگای دھۆکین لە قەزای سێمێل بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی گرنگ ئەویش دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسی سێمێلە، کە پڕۆژەیەکە خزمەت بەھاوڵاتیانی سنورەکەو ئەو کەسانە دەکات کە ئەم رێگایە بەکاردەھێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەی نۆیەم بەڵێنیداوە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەداو سەرەڕای قەیرانی دارایی، لەسەر بەرنامەیەکی چاکسازی بەردەوامی بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بدات بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی لەسەرجەم ناوچەکان بێ جیاوازی، چونکە ھاوڵاتیان شایستەی خزمەتی زیاترن.
وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر رێگای گشتی دھۆک-سێمێل و بەگوژمەی (٤،٢١٩،١٥٧،٠٠٠) دینار لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی دھۆکەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە ٥٠٠ رۆژە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.