Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 17:15

ئه‌مریکا مانگێکی دەستکردنی نوێی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

کوردستان TV
100%

ئەمریکا، مانگی دەستکردنی "NROL-82"ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە بۆ مەبەستی هەواڵگری بەکاردەهێندرێت.

مانگی دەستکردنی "NROL-82" لە رێی رۆکێتێکی جۆری "Delta 4 Heavy" و لە بنکەی ئاسمانی ڤاندەنبێرگ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

بەمشێوەی راستەوخۆ گرتەی ساتی هەڵدانی مانگە دەستکردەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام قۆناغی دووەمی هەڵدانی رۆکێتەکە بەهۆکاری ئەمنی بڵاونەکرایەوە.

مانگە دەستکردەکە سەربە بەڕێوبەرایەتی نووسینگەی پشکنینی نیشتمانی ئەمریکا-یە کە بەرپرسە لە دیزاین، بەرهەمهێنان و هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی تایبەت بە پشکنین و چاودێری بۆ بۆشایی ئاسمان

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.