Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 08:03

حاجی ئۆمه‌ران.. دوو تانکه‌ر سوته‌مه‌نی که‌ له‌ پشکنینی تاقیگه‌دا ده‌رنه‌چوو گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ئێران

کوردستان TV
100%


كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ دووشه‌مه‌26 ى 4 ى 2021، 2 تانكه‌ر سووته‌مه‌نی له‌جۆری ( Dry Pyrolysis Gasoline )، دوای ئه‌نجامدانی  پشكنینی سوته‌مه‌نی له‌ بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری ده‌روازه‌دا لە پشکنینی تاقیگەدا دەرنەچوو.

كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران راشیده‌گه‌ێنێت: 2 تانكه‌ره‌ سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پشكنین ده‌رنه‌چوو و  لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان و ڕێنماییه‌كانی كۆنترۆلی جۆری ناگونجێت بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوه‌ بریاردرا سوتەمەنیەکە  بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ وڵاتی ئێران .


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.