له عێراق هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی سیاسی به‌ناوی به‌ره‌ی نیشتمانیی مه‌ده‌نیی پێكهێنراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیاكانی عێراقی رایگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی، سه‌رۆكهۆز، كه‌سانی لێهاتوو و چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، "دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه، ئه‌یاد عه‌للاوی به سه‌رۆكی به‌ره‌ی نیشتمانیی مه‌ده‌نیی هه‌ڵبژێردراوه".
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌ره‌ی نیشتمانیی مه‌ده‌نیی په‌یڕه‌ویی ناوخۆ و به‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، داناوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له كۆی 33 ھاوپه‌یمانیی كه لای كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆیان تۆماركردووه، 13یان خواستی خۆیان نیشانداوه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوخته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت كه تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھه‌زار و 375 ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییكردنیان له پڕۆسه‌كه‌دا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.