Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 21:15

به‌ ڤیدیۆ.. سه‌رکێشی به‌ژیانی خۆی کرد بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبیلی شۆفێرێکی سه‌رخۆش

کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی ئه‌لبانیا پیاوێك،سه‌ركێشی به‌ژیانی خۆی كرد بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبیلی شۆفێرێكی سه‌رخۆش ، كاتێ خۆی هه‌ڵده‌داته‌ نێو په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ ، له‌وكاته‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ ، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌جوڵه‌ دابوو.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، چه‌ندین كه‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، ئۆتۆمبیله‌كه‌، بووه‌ستێن كه‌ شۆفێره‌كه‌ ماده‌ی كحولییه‌كانی خواردۆته‌وه‌، به‌جۆرێك سه‌رخۆش بووه‌ كۆنترۆڵی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوون ، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك ژیانی خۆی ده‌خاته‌ مه‌ترسی خۆی هه‌ڵده‌داته‌ نێو په‌نجه‌ری ئۆتۆمبیله‌ شۆفێره‌كه‌ ناچار ده‌كات ئۆتۆمبیله‌كه‌ بووه‌ستێنێت.

 شایانی باسه‌ رۆژنامه‌ی "گاردیان" بڵاویكردۆته‌وه‌ ، شۆفێره‌كه‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌و ده‌ستگیر كراوه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سپۆتینگ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.