Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:23

له‌کوردستانی ئێران کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌هۆی رێگری کردن له‌شووکردنی کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%


 کچێکی  ته‌مه‌ن 17 ساڵ  خەڵکی شاری پیرانشار له‌كوردستانی  ئێران، بە هۆی رێگری بنەماڵەکەی لە شووکردنی بە ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوێنێ دووشه‌مه‌ 26 ى 4 ى 2021 ،  کچێکی تەمەن 17 ساڵان بە ناوی ژێنەر پوردیان، خەڵکی گوندی کەوپەڕی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم کچە  بە هۆی رێگری لە شووکردنی بە کورێکی دڵخوازی خۆی لەلایەن بنەماڵەیە، لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستاكه‌ لانیكه‌م 16 ئافره‌ت له‌شاره‌كانی كوردستانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە سێ کەسیان تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.