Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:27

به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئێران له‌کوردستانی ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%


سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی  ژماره‌ 310یان له‌ شاری شنۆ له‌پارێزگای ئازه‌ربایجان  له‌كوردستانی ئێران له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه‌ .

له‌راگه‌یاندراوێكدا سوپای پاسداران رایده‌گه‌ێنێت:  ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپا ناوی وه‌حید زرافشانە و  له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رمیدا كوژراوه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ له‌زارفشیان ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاكبسپێردرێت.

 تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سوپای پاسدارانی ئێران هۆكار و ورده‌كاری كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌لام به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردستانییه‌كان له‌سنوره‌كه‌دا كوژراوه‌.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.