دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 26 ى 4 ى 2021، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه و تاووتووێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات ده‌كرێت .
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌میدیاكانی ووڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: سبه‌ی سێشهمه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م .
بریاره له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئێران تاتووتووێ ده‌كرێت.
سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.