ئەمڕۆ ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۱ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ سنووری گەرمیان، میحوەری ۲ی قەرەتەپە ـ حەمرین و لیواکانی (۱٦ و ۱۷)ی پیادەی بەسەرکردەوە.
لە وێستگەی یەکەمی سەردانەکەیدا، کە فەریق جەمال محمد، سەرۆکی ئەرکان و یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان یاوەری بوون، وەزیری پێشمەرگە ستایشی رۆڵ و قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگەی لەسنووری میحوەری دووی (قەرەتەپەـ حەمرین) کرد.
لەمیانی دیدارێکیشیدا لەگەڵ فەرماندەی لیواکان و بەرپرسانی باڵای میحوەرەکە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: نیگه‌رانی قوڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان٫ كه دوو كاتیۆشایان ئاراسته‌ی شاری كفری ئازیز كرد، لێره‌وه رایده‌گه‌ینین: بە کردەوەی ترسنۆکانەی لەو شێوەیەی تیرۆریستانی داعش، سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ناشێوێنێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی توند و كه‌مه‌رشكێنی ده‌بێت.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری پێشمەرگه وتی: ئێوه له‌سنوری گه‌رمیاندان، ناوچه‌یه‌ك به‌درێژایی مێژوو ناوه‌ندی خه‌بات و قوربانیدانی زۆر و گه‌وره بووه، رۆڵه ئازاكانی خاوه‌ن داستانی زۆرن له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زۆڵم و سته‌مه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو، بۆیه گومانی تێدانیه ئه‌مڕۆ ئێوه و نه‌وه ئازاكانی ئێره‌و گه‌له‌كه‌مان رێگه به‌تیرۆریستان و ده‌سته‌و گروپی تیرۆریستی نادات ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بشێوێنێت. لەوێستگەی دووەمی سەردانەکەیدا، وەزیری پێشمەرگه لیوای ۱۷‌ی پیادەی بەسەرکردەوە، لەو سەردانەشدا دوا سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەسەرکرایەوەو لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەرکان، رێنمایی پێویست لەسەر رێکخستنەوەو دابەشبونەوەی سەنگەرەکانی لیواکە خرایەڕوو.
هاوکات لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە راستەوخۆ بڕیاری رێکخستنەوەی دابەشکاری هێزەکان و سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگه لەو ناوچەیە درا.
لەمیانی بەسەرکردنەوەی کۆتا سەنگەرەکانی پێشمەرگە و مەترسیەکانی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە، وەزیری پێشمەرگە وتی: لە ماوەی رابردوودا دوای دانوستان و چەندین گفتوگۆی هاوبەش لەگەڵ سوپا و وەزارەتی بەرگری عێراق، نەگەیشتین بە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر چی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە هەمیشە دەستپێشخەربوە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە، بۆیە دەرفەتێکی باشە، لێرەوە داوا لە موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم راستەوخۆ تەدخول بکات تا هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە بگەنە رێککەوتنی گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکاندا، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بۆشایی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه پڕبكه‌ینه‌وه كه له‌نێوانماندا هه‌یه، تا چیتر تیرۆریستان ده‌رفه‌تی نه‌گریسانه نه‌قۆزنه‌وه‌و كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌ی وه‌ك چه‌ندی رۆژی رابردووی سه‌ر شاری كفری ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
لەدواین وێستگەی سەردانەکەیدا، وەزیری پێشمەرگه، لیوای ۱٦ی پیادەی لەسنوری ناحیەی (تەکیە)ی بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەیەدا، ستایشی ئەرک و فەرمانی ئەو لیوایەی کرد، کە بەشێوەیەکی زانستیانەو سەربازیانەی مۆدێرن رێکخراونەتەوە. فەرماندەی لیواکە، داوا و پێویستی لیواکەیانی خستەڕوو، لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە بەڵێنی دابینکردنی پێداویستیەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.