Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:43

عێراق.. 40 تووشبووی دیکه‌ی کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری 24ی کاتژمێری رابردووی تایبه‌ت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و 34 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 40 کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: حەوت ھەزار و 335 تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 31 ھەزار و322 کەس و لەو ژمارەیەش 15 ھەزار و 257 کەس گیانیان لەدەستداوە و 905 ھەزار و 301 ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.