سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌س و كاری قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدا ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا زۆر دڵگران بووم كە بە داخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و ، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
مسعود بارزانی
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.