Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 05:01

سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق داوای سازکردنی دانیشتنێکی نائاسایی کرد

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای كرد كه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، دانیشتنێكی نائاسایی ساز بكرێت.

شه‌وی رابردوو، ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌غدا پایته‌ختی عێراق كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 36ی دیكه‌یش برینداربوون.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوای كردووه‌ كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ دانیشتنێكی نائاسایی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب ساز بكرێت و داواشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ئاماده‌بن و هاتووه‌:ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ته‌نها تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێكردنی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.