Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:49

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

کونسوڵی گشتیی یۆنان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگیی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا .

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد و هیوای  سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و  دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یۆنان دەکات.

کونسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگیی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا . ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.