Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:25

په‌رله‌مانتارێکی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق: یاسای بوودجە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%


 یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و پەرلەمانتارێکیش رایده‌گه‌ێنێت، پێویستە بەغدا پابەندی ناردنی مووچەی مانگەکانی ڕابردووش بێت.

د. محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: یاسای بوودجە خراوەتە واری جێبەجێکردنەوە و هەردوو حکوومەتیش ئامادەییی خۆیان پێشان داوە بۆ ئەوەی پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان بن لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستانەوە وەک لە یاسای بوودجەدا هاتووە.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی راشیده‌گه‌ێنێت:یاسای بوودجە بۆ یەک ساڵە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت بۆ کۆتاییی ساڵ.
دەشڵێت: بەپێی یاسا ئێستا سێ مووچە قەرزاری هەرێمی کوردستانە و پێویستە پابەند بێت بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا ئالیەتی ناردنی پشکی هەرێم دیار نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.