ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گوندی چیمه‌نی گه‌وره‌ی سه‌ر به شاری كه‌ركوك ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به ناوی " نه‌جات حه‌سه‌ن" له گوندی چیمه‌نی گه‌وره دۆزرایه‌وه.
گوتیشی به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ناوبراو ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامیشه له لقی كه‌ركوكی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك ڕایگه‌یاندووه: گومان ده‌كرێت كه‌سه‌كه خنكێندرابێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی كه‌ركوك ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.