Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:19

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌شار مشیر ئاغا گۆران

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌رێز، كاك به‌شار مشیر ئاغا گۆران

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك(جه‌لال عه‌زیز گۆران) پسمامێ به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕیزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی گۆران ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووكاكه‌ جه‌لال به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

20ـى 4ـى 2021

...................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ حاجی مراد عه‌لی مراد كه‌لهوڕی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری حاجی مراد عه‌لی مراد

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری خانه‌قین حاجی(مراد عه‌لی مراد) مامی داود سلێمان گمر و لیوا خالید گمر،مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

20ـى 4ـى 2021

...................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عه‌قید ره‌حمان حاجی مسته‌فا گڕاوی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری عه‌قید ره‌حمان حاجی مسته‌فا گڕاوی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری گوندی گڕاو(عه‌قید ره‌حمان حاجی مسته‌فا گڕاوی)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت، گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ره‌حمان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

20ـى 4ـى 2021

...............................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ سامی مه‌جید ساڵح

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سامی مه‌جید ساڵح

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(سوعاد ساڵح مراد) دایكی به‌ڕێزتان و خوشكی شه‌هید(حه‌سه‌ن ساڵح مراد)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

20ـى 4ـى 2021

................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی كورده

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی كورده‌

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(خه‌دیجه‌ عه‌بدوڵڵا)دایكی به‌ڕێزتان و خێزانی تێكۆشه‌ری خوالێخۆشبوو(عه‌لی كورده‌ حاجی ئۆمه‌رانی)مان، بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

20ـى 4ـى 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.