وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، خودی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جددی پشتیوانی له یاسای چاكسازی ده‌كات، بۆیه هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م مندا بۆ راگرتنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی نییه.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌مجاره حكوومه‌ت وه‌ك راپۆرتی دووه‌می جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه داتای تێدایه و به ژماره كاره‌كان روونكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان گوتیشی: خودی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جددی پشتیوانی له یاسای چاكسازی ده‌كات، كابینه‌كه به‌گشتی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران پشتگیری جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌كه‌ن، بۆیه هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م مندا بۆ راگرتنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.