Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:39

مێسی گفتوگۆکانی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانه‌که‌ی دەستپێده‌کات

کوردستان TV
100%


سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا گفتوگۆكانی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ تیپەكەی دەستپێبكات.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە خۆرخی باوكی لیۆنێل مێسی ئێستا لە شاری بارسێلۆنایەو بەنیازە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا كۆببێتەوەو باسی وردەكاریەكانی درێژكردنەوەی گرێبەستی كوڕەكەی لەگەڵ یانە كاتالۆنیەكە بكات.
 جێگای باسە مێسی لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ تیپەكەی تەواودەبێت و ئەگەر گرێبەستی درێژ نەكاتەوە ئەوا چاوەڕوان دەكرێت ڕیزی بلاوگڕانا بەجێبهێڵێت، شەممەی ڕابردوو مێسی ڕابەرایەتی بارسای كرد لە بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بۆ سیی و یەكەمین جار لە مێژووی یانەكە.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.