ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق رایگه‌یاند، له مانگی رابردوودا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 58به‌رپرسی ئێستا و پێشوو به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ركراوه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه دادگا له مانگی ئاداری رابردوودا، هه‌شت فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و 50فه‌رمانی بانگهێشتكردنی بۆ به‌رپرسانی ئێستا و پێشوو ده‌ركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و فه‌رمانانه بۆ ئه‌ندامێكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامێكی خولی پێشوو، هه‌روه‌ها وه‌زیرێك و بریكارێكی پێشووی وه‌زاره‌ت ده‌ركراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیردن و بانگهێشتكردنانه پارێزگارێكی پێشوو و پارێزگارێكی ئێستا، هه‌روه‌ها 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كه ژماره‌یه‌كیان له ئه‌ركدان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان پێشتر له ئه‌ركدابوون، له‌گه‌ڵ دوو قایمقام له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌نێو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگهێشتكردنه‌كاندا ناوی 22 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیردن و بانگهێشتكردنیان بۆ ده‌ركراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه، ئاشكرا نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.