بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی میدیا‌و سزادانی ژمارەیەک لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن، شاندێکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان كۆبوونه‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان بڵاوی كرده‌وه: رۆژی دووشه‌مه 19 ى 4 ى 2021، له‌كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌ت گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنی میدیا لەھەرێمی کوردستان بەگشتی و کەناڵەکانی تەلەفزیۆن به‌تایبه‌تى كرا، لەوبارەیەوە شاندی لیژنەكه په‌رله‌مان ئاماژەیان بەوەکرد کەوه‌كو لیژنەى رۆشنبیریى په‌رله‌مان لەگەڵ ڕێکخستنی زیاتری کاری میدیاین, بەڵام لەگەڵ داخستنی کەناڵەکان نین و بەپێویستییان زانی کەڕێکاری تر بگیرێتەبەر بۆ ئەو کەناڵانەی سەرپێچی دەکەن, نەک داخستن و ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانیان.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌دا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایی تیۆریی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی پێویستە میدیاکان ئازادانەو بەرپرسیارانە ڕۆلی خۆیان لەگەشەپێدانی کۆمەڵگه‌و خستنەڕووی بیروبۆچوونە جیاوازەکان ببینن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه: شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان داواشیانکرد ئەو رێنماییانەی لەساڵی 2014 لەوەزارەت دەرچوون، پێویستە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێ و بەشێوەیەک ڕێکبخرێنەوە نەبێتەهۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و داخستنی کەناڵەکان و لەگەڵ یاسای کاری رۆژنامەنووسیی ژمارە 35 یش ناکۆک نەبێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەردوولا ھاوڕابوونه کەپێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرپرسانە مامەڵە بکه‌ن و ئەو بابەت و بەرنامانەی پەخشی دەکەن لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگه‌کەمان بگونجێت و دووربێت لەبێڕێزیکردن بەئاینە جیاوازەکان لەھەرێمی کوردستاندا.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ھەردوولا ئەم جۆرە دیدار‌و کۆبوونەوانەیان بەگرنگ وەسفکردوه‌و ھیوایان خواست کەھەماھەنگی و کاری پێکەوه‌یی زیاتر بکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.