یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به 66 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ 67 دۆلار و 59 سه‌نت و به 66 دۆلار و 77 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 9:40دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،27 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به 66 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به 63 دۆلار و05 سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 66 دۆلار و 78 سه‌نت بۆ 67 دۆلار و 31 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 66 دۆلار و 25 سه‌نت بۆ 65 دۆلار و 72 سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.