Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:21

هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاییەکان دەگیرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە  ئاگاداری ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئۆتۆمبێله‌مانیان بێ سه‌ره‌تایین و فۆڕمی زانیاریان بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان پڕنەكردۆتەوە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: ئۆتۆمبێله‌كانیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌:
ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجەوە...
هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خاوەنی ئەوئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە دەكاتەوە كە لەماوەی ڕابردودا ئۆتۆمبێلەكانیان فۆڕمی زانیاریان بۆ كراو( تۆماركران) لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ،
لەكاتی بەكارهێنان لە شەقام و ڕێگاوبانەكان لەلایەن
مەفرەزەكانی هاتووچۆوە دەستگیردەكرێن و توشی
لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە ،،
بۆ زانیاری هەموان لەگەڵ ڕێزدا.......

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.