قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: رۆژانە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە زیادبوندایەو خۆپارێزی و پابەند بوون بەڕێنماییەکان باشترین رێگەچارەیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆناو کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانیان،
ئەمرۆ دووشەممە (19 نیسانی 2021) ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی ھۆڵەکانی وەرزش و لەشجوانی کۆبویەوەو رایگەیاند : بەداخەوە جارێکی تر ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لەھەڵکشان کردووەتەوەو بەھۆیەوە ژمارەی توشبوان و قوربانیان بەرزبووەتەوە، ئەگەر رێگەکانی خۆپارێزی لە ئاستێکی بەرزدا لەبەرچاونەگیرێت ناوەندە تەندروستییەکان توانای چارەسەرکردنی ھەموو توشبوانی نابێت و ئەوکات ئەگەری کارەساتێکی مرۆیی بەدوور نازانرێت، قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: بۆ ئەوەی نەگەینە ئەو قۆناغە مەترسیدارە پێویستە لەسەر ئاستی تاک و ھەموو ئەو شوێنانەی کە رێگەبەکارکردنیان دراوە پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن،
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد نامانەوێت ئاستەنگ لەبەردەم کارکردن و بژێوی ژیانی خەڵک دروست ببێت ، بۆ ئەوەی کارو کاسبی خەڵک بەردەوام بێت و جارێکی تر ژیان و کاری خەڵک پەکی نەکەوێت پێویستە ھەموان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و خۆپارێزی لە ئاستی باڵادا لەبەرچاوبگرین ، قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: خوازیارین ناچار نەبین شوێنەکان بەھۆی پابەند نەبونیان دابخەین ، بەڵام ئەگەر کارکردنی ھەر شوێنێک ببێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناچارین سزای ئەو شوێنانە بدەین کە پابەند نابن، داواشی لە ھۆڵەکانی وەرزش و لەشجوانی کرد بەتەواوی پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن و نەبنە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ ئەوەی بەپێی رێکارە تەندروستیەکان بەردەوامبن لە کارکردن.
قائیمقامی سلێمانی: ھەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت سزا دەدرێت
باشترین رێگەچارەیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.