Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:16

ھاوپەیمانان: ئەو کەسانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی سەر کاروانەکانمان بوونەتە قوربانی عێراقیین

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند ئەو کەسانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر کاروانەکانیان لە عێراق بوونەتە قوربانیی، سەربازیی ئەمریکی نیین، بەڵکو عێراقیین.

واین مارۆتۆ لە توێتێکدا سەبارەت بەو ھێرشانەی کە دەکرێنە سەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە گرووپەکانی دەرچوو لە یاسا ئەو ھێرشانە ئەنجام دەدەن و نووسیوویەتی: ئەو کەسانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر کاروانەکانمان لە عێراق بوونەتە قوربانیی، سەربازیی ئەمریکی نیین، بەڵکو عێراقیین.

راشیگەیاندووە ئەو کەرەساتانەی کە لەرێگای ھێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەگوازرێنەوە، لەشەڕی دژبە داعش و پاراستنی عێراق بەکار دەھێندرێن.

لە عێراق ناوە ناوە، ھێرش دەکرێتە سەر کاروانی گواستنەوەی لۆجستیی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، بێ ئەوەی ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە رابگەیەنێت.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500یان سەربازی ئەمریکان.
 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.