Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:29

رونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنى سەرکردایەتی کەرکووک ـ گەرمیانى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 ئەنجوومەنى سەركردایەتی كەركووك ـ گەرمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لە چاوپێكەوتنێكی پارێزگاری نایاسایی سەپێندراوی كەركوك بەوەكالەت (راكان سعید) جارێكی تر تۆمەتى خستۆتەوە ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بەوەی كە چەند تەرمێك لە بارەگای ئەنجوومەنى سەركردایەتى كەركوك ــ گەرمیان دۆزراوەتەوە (4) چوار رۆژ پاش خیانەتی (16ی ئۆكتۆبەر). لێرەدا بۆ رای گشتى راى دەگەیەنین كە ئەو توَمەتە هیچ جۆرە بنەمایەكى نییە و دورە لە راستییەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان واقعی سەربازی سەپێندراوى قەبووڵ نەبووەو لەو كاتەوە تاكو ئێستا هیچ كات پارتیمان ئەو پارێزگارە سەپێندراوە نا یاسایی و نا دەستووریەى بە پارێزگار نە ناساندووەو بە هیچ شێوەیەك مامەلەى لەگەڵ نەكردووە و هەر بۆیەش ئەم جۆرە توَمەتانە دروست دەكات.

بارەگاكانى پارتیمان بارەگاى حزبی سیاسییەو چالاكی سیاسی تێدا ئەنجام دەدرا، لە دواى خیانەتى (16ی ئۆكتۆبەر) پارتیمان لە كەركوك نەبووە و بارەگاكانمان داگیركراون و بونى تەرم لەو شوێنە ئەگەر هەبوبێت هیچ پەیوەندییەكى بە پارتیمانەوە نییە. بە پێچەوانەوە ئەو شوێنە دواى داگیركردنى بۆ ماوەیەك بوبووە شوێنى گرتن و ئەشكەنجەدانی كەوادر و لایەنگران و ئەندامانى پارتیمان.

لە دووبارە بوونەوەى ئەو جۆر لێدوانە نا بەرپرسانە وێراى ئەوەى بە توندى ئەو جۆرە توَمەتانە رەت دەكەینەوە، دەبێت رێكارى یاسایی بگیرێتە بەر لەسەر ناوبراو، داواش دەكەین لێكۆڵینەوەى ورد بە بەشدارى پارتی لە ژێر چاودێری (UN) لە بابەتەكە بكرێت.

ئێمە باش دەزانین كە ئەم قسە و تۆمەتانە بۆ رێگرى كردن و دروستكردنى كۆسپە بۆ گەڕانەوەى پارتیمان بۆ شارى كەركوك. لێرە دا راى دەگەیەنین راكان حەز بكات یان حەز نەكات با لەوە دڵنیا بێت كە پارتى بۆ كەركوك دەگەڕێتەوە و ئەو ئیدارە نایاساییەش بەم شێوەیەى ئێستا نامێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.