Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

چێڵسی گه‌یشته‌ یاری کۆتایی جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی چێڵسی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ یاریگای وێمبلی به‌نێوبانگ له‌ له‌نده‌ن و له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، یانه‌ی چێڵسی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی برده‌وه.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان به‌رهه‌می نه‌بوو و ئه‌م گێمه‌ به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ ته‌واوبوو،.
 له‌ گێمی دووه‌میش یاریه‌كه‌ به‌ هه‌مان گوڕوتینی گێمی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوو، تا له‌ خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، حه‌كیم زه‌یاشی مه‌غریبی گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی مان سیتی هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو، ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌ سه‌ركه‌وتنی چێڵسی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
 به‌م بردنه‌وه‌ش بلوز یه‌كه‌م بلیتی یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای مسۆگه‌ركرد، له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئه‌م شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌رسیتی و ساوسهامپتۆن له‌سه‌ر هه‌مان یاریگا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.