سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند:
له 15 مانگی رابردوو ئه‌وه چه‌ند هێرشێكە بكرێته سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی به‌ر له 2 مانگ زیانێكی به كارمه‌ندێك گه‌یاند و گیانی له ده‌ستدا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی ناوه‌خۆیی، هه‌ندێ چه‌كداری حشدی شه‌عبی هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بسه‌پێنن و به ئه‌جیندای ده‌ره‌كی كار ده‌كه‌ن و به‌رپرسن له‌و كرده‌وانه هه‌بوونی هێزی هاوپه‌یمانان به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق له‌ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانیش نه‌بن ئه‌وا هه‌موو عێراق ده‌كه‌وته ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
روونیشیكرده‌وه كه ئێستاش دیالۆگی ئه‌مه‌ریكی عێراقی هه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و هێزانه‌و رێكخستنه‌وه‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و هێزانه‌ی به ده‌ر له یاسا كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراقیان خسته ژێر فشار بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌مێنن.
ئه‌و هێزانه‌ی هاوپه‌یمانان پێویسته كاره‌كانیان رێكبخه‌ن .
سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند كه په‌یام و ئیدانه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و كه‌نداو كۆمكاری عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یان كرد و كاریگه‌ری خۆشی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دزه‌یی روونیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی باش له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه به‌تایبه‌تی رێككه‌وتنی شه‌نگال، پێویسته هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت و هاوپه‌یمانانیش رۆڵیان هه‌بێت.
ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی حشد هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه، به‌ڵام به‌دیل چیه ؟
ده‌كرێت هه‌ر گروپێكی چه‌كدار به‌رنامه‌ی خۆی بێنێت و جێبه‌جێی بكات ؟
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق ده‌بێت ئه‌و رێگایه نه‌دات و خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و بڕیاری خۆی بێت.
41 ساڵه عێراق له شه‌رو ئاژاوه‌دایه، پێویسته خه‌ڵكانێك هه‌بێت بڕوایان به عێراق و سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌بێت.
پێویسته به‌رپرسانی عێراق ئه‌مڕۆ به‌دواداچونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵكانی عێراق بكه‌ن، سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 3% ی ژماره‌كه‌یان كه پێشتر هه‌بوون له عێراق نه‌ماون.
هێزه‌كانی عێراق و سوپای عێراق نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته كه بتوانێت پارێزگاری له عێراق بكات و ئه‌من و ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بپارێزێت.
ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی پیشوو شێوازێكی تازه بوو، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن، حكومه‌تی هه‌رێمیش به بایه‌خه‌وه گرنگی به‌و پرسه ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌م جۆره روونه‌داته‌وه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.