Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:07

پۆلیسێکی دارستان و ژینگه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ چوارقوڕنه‌ کوژرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  کاتژمێر ٦:٣٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (ێ،م،ب) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ڕەگەزی نێر پیشەی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین/ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە، دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە/ کۆڵێن سیتی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە. دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

ڕاشیگه‌یاند: ڕوداوەکە لە کاتێکدا بووە کە دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی لە ڕانیە و چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی چوار قوڕنە/ کۆڵێن سیتی و لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە تەقەکەرەکان ڕایان کردبوو بۆ شوێنێکی نادیار.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: چەند قەوانێکی تەقیوی جۆری چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە لە شوێنی ڕوداوەکە دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بە وتەی خێزانی کوژراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێش خۆرئاوابوون لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لە کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسڕێژی گولـلەی کرایە سەر و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەسەر ڕوداوەکە دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و فەرمانی دەستگیر کردن بۆتەقەکەرەکان دەرچوو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.