دەستەی دەستپاکی عێراقی فەرمانی بانگێشتکردنی بۆ راکان جبوری و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی بەشەکانی دیوانی پارێزگا بۆ بەردەم دادگا دەرکرد.
دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو پارێزگایە بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی هێنرانە بەردەم دادگا.
رۆژی پێنجشهممه لە بهیاننامهیهكدا دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند: فەرمانگەی لێکۆڵینەوە راکان جەبوری پارێزگاری کەرکووک و ژمارەیەک بەرپرسی هێناوەتە بەردەم دادگا و رووبەڕووی دادوەر کراونەتەوە، هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" بەڕێوەبەرانی گرێبەستەکانی حکومەت، پلان دانانی گشتی، و ئەندازیاری، بەرێوەبەری ژمێریاری پێشوو هێنراونەتە بەردەم دادگا.
ئهو تۆمهتهی ئاڕاستهی پارێزگاری بهزۆر سهپێندراوی كهركووك كراوه سهرپێچیكردنه له بواری چاككردنهوه و دروستكردنی بینا له پارێزگای كهركووك.
ههر به گوێرهی راگهیهنراوهكه ئهو بهرپرسانه به پێی ماددهی سێسهد و چل له یاسای سزادانی عێراقی دراونهته دادگا کە سەرپێچی کراوە لە کڕینی شتومەک بۆ بینای نوێی پارێزگا و هۆڵەکانی چاوەڕوانی راکێشانی کارەبا.
پێشتریش رێگای سەفەر لە پارێزگاری كهركووك و چەند بەرپرسێکی دیكه قەدەغەکراوە و بیست و سێ بەرپرسی دیكهش دەستگیرکراون بە تۆمەتی گەندەڵی لە دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانەی پارێزگای كهركووك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.