مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوای كردووه لێكۆلَینه‌وه‌ی به په‌له له په‌لاماره‌كانی سه‌ر هه‌ولێرو ناوچه‌كانی دیكه‌دا بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ،گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتی: مسته‌فا كازمی جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئاسایشی عێراق له ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دایه، كاری تیرۆریستی له‌م جۆره‌ش كه له‌مانگی ره‌مه‌زان رووده‌ده‌ن،ئامانج لێی تێكدانی ئاسایشه.
هه‌روه‌ها لیوا یه‌حیا ره‌سول رایگه‌یاندووه كه كه‌سانێك بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاژاوه بنێنه‌وه ،كه ئه‌مه ره‌تكراوه‌یه‌و رووبه‌ررووی هێزی یاسا ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.