وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: به‌مه‌به‌ستى چاودێری پابه‌ندبونی سه‌رنشینان به به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه، ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا وه‌زیری گواستنه‌وه به پاس و تاكسی چووه‌ته ده‌وامی وه‌زاره‌ت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وشی گواستنه‌وه‌ی ناوشار و كێشه و گرفت و پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا، رۆژی 12ی 4 ى 2021 ، ئانۆ جه‌وهه‌رعه‌بدۆكا وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌رێگه‌ی پاسی گشتی هێڵی عه‌نكاوه و دواتر به ته‌كسی هاتوچۆى ده‌وامی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا كه سه‌ره‌تا به پاسی هێڵی عه‌نكاوا به‌رێكه‌وت، له رێگادا هانی سەرنشینانی پاسەکەی داوە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و ماسکیشی بەسەردا دابەش کردون و له‌هه‌مان كاتدا پرۆژه‌ی سیتی پاسی بۆ شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان رونكرده‌وه‌ته‌وه كه بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاشان به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی رێگای ده‌وامی فه‌رمی، له‌رێگه‌ی تاكسیه‌وه بوو.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ خاوه‌ن تاكسیه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان گرنگی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و شریت و كارتی زانیاری شۆفێر كردووه.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن وێرای سوپاسكردن و پێدانی كتێبێك به شوفێری تاكسیه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندن بونی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی كرده‌وه، بۆ به‌كارهێنانی ماسك له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیيان له تووشبونیان به‌كۆرۆنا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.