ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوانی دەڤەری گەرمیان و چەمچەماڵ ده‌كات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 14 ى 4 ى 2021 ، دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 14-4-2021 بەڕێوەده‌چێت.
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە،گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان تەوەری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەبێت.
ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کەسوکاری ئەنفالکراوانی دەڤەری گەرمیان و چه‌مچه‌ماڵ ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.