ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13 ى 4 ى 2021 ، لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه‌ی 70 و 80 ، هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی كهمئهندابووانی سه‌نگه‌ر كۆبۆوه .
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 ، هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی كهمئهندابووانی سه‌نگه‌ر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون لهخۆرێكخستنهوهو پابه‌ندبوون بهدیسپیلینه سه‌ربازییه‌كان، تا وه‌ك هه‌میشه ساز‌و ئاماده‌بن بۆ به‌رگری له‌خاكی كوردستان و تێكشكانی تیرۆریستان.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، له‌گه‌ڵ موسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ئهندامبووهكانی سه‌نگه‌ر كۆبۆوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئاماده‌یبوون، باس له‌دواین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه: هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتا رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا، هاوكات ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی ئه‌و هێزانه‌ی كرد.
به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كان، په‌یوه‌ست بوو به‌پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ییه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه رونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا گفتوگۆكراوه تا سه‌رجه‌م هێزه‌كان ماف و شایسته داراییه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌ربكرێت كه مافێكی ره‌وای خۆیانه.
له‌سه‌ر پرسی ماف و ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامبووانی سه‌نگه‌ر گوێ له‌فه‌رمانده‌ی هه‌ردو یه‌كه‌ی 70 و 80 گیرا سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به‌لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوون، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، له دوای رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به‌دۆسیه‌كان، كار بۆ باشتركردن و چاككردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندابووه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی شایسته‌ی ژیانێكی باشترن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی 70 ی و 80 ی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد: ئاواتی هه‌موو لایه‌كمانه كه ببینه خاوه‌ن هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتوو، بۆ ئه‌مه‌ش پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌رك و مه‌هامی فهرماندهییهكانیان خسته‌ڕوو، هاوكات ئاشكراشیان كرد، سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه پێویستی بهیهككڕیزی و پێكه‌وه‌یی یه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.