پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ ئیسماعیل بێشكچی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بیرمەند و دۆستی قەدرگرانی گەلی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو(لیمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی هاوسەری خواڵێخۆشبووتان بباتە بە ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٣ـی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.