نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.4.13، لەژێرچاودێری و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەبەردەم مزگەوتی سەواف، ڕێکخراوی نیداو بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی مرۆیی و بەشێک لە چاڵاکوانان بە هەماهەنگی لەگەڵ EJCC/ پارێزگای هەولێر، لەڕێورەسمێکدا زیاتر له (4000) کارتۆن (دەمامک) و معەقەم و (20,000) بەرماڵ و زیاتر لە(1000) تیپ بۆ لێدان لە مافوری مزگەوتەکان بەمەبەستی نیشانکردنی دوری نێوان نوێژخوێنان وەک قوناغی یەکەم ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر کرد.
لەڕێورەسمەکەدا، كهههریهك له نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر ئامادهی بوون، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "لەدوای کردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتهكان بەڕووی نوێژخوێنان و لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆپاراستنی سەلامەتی گیانی ئەوان، وەک پارێزگای هەولێر بۆ ئهوهی مزگهوتهكان به پاك و خاوێنی ڕابگیرێت EJCC/ پارێزگای هەولێر بهههماههنگی چەند ڕێکخراوێک بهشێك لە پێداویستییەکانی خۆپارێزیان پیشکەش بە ئەوقافی هەولێر کرد تاوەکو بەسەر مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەشی بکەن".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "هیوادارین نوێژخوێنان لە مزگەوتەکان بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستیەکان هاوکارمانبن بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە پاراستنی سەلامەتی گشتیی و گیانی خۆیان و هاوڵاتییانی شارەکەمان، لێرەوەش بەدەرفەتی دەزانین سوپاسی مەکتەبی تەنفیزی و لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر و مامۆستایانی ئاینی بکەین کە لەماوەی رابردوودا ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە سەرکەوتنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، دووبارە داواکارین لێیان وەکو پێشتر و بەهەمانجۆر ڕۆڵی دیار و گرنگی خۆیان ببین و هاوکارمانبن بەتایبەتی لەو مانگە پیرۆزەدا کە هاموشۆی موسڵمانان زیاتر دەبێت بۆ مزگەوتەکان".
لەژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر بهشێک لەپێداویستییەکانی خۆپارێزی پێشکەش بەمزگەوتەکان کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.